له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “مه‌رزیه یووسف زاده” ناسراو به “ڕۆژین” خوێندكاری زانكۆ و دانیشتووی تاران، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌رزیه یووسف زاده” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی تاران به بیانووی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكاردێك به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه و پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی به وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی به‌رده‌وامه.