به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو برای خه‌ڵكی شاری ساری به‌ناوه‌كانی “یاسین و محه‌ممه‌د مۆقه‌ده‌م” كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به موحاره‌به مه‌حكووم كراون.
“یاسین و محه‌ممه‌د مۆقه‌ده‌م” له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو و له كاتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاری ساری له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دران. ئه‌و دوو لاوه هێشتا له زیندان دا ڕاگیراون و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ساری به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراون.