ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “موژگان كاڤووسی” چالاكی مه‌ده‌نی كوردی خه‌ڵكی كلارده‌شتی مازه‌نده‌ران له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ساریه‌وه به “فساد فی الارض” مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان كاڤووسی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی نه‌وشه‌هر به‌شداری كردبوو و ڕۆژی ٣١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی دادگا كرا و له‌وێ تۆمه‌ته‌كانی “فساد فی الارض”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ر”، “بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌ندا”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ شه‌ڕ و كوشتن” خرایه پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و بۆ زیندانی تۆنێكابۆن گوازرایه‌وه.