کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ژنێكی به‌لووچ له‌ زیندانی كرمان

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر ژنێكی به‌لووچی به‌ندكراو له‌ زیندانی كرمان به‌ناوی “زه‌ڕخاتوون مه‌زارزهی”دا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێشتا هۆكاری به‌ندكران و سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ به‌لووچه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ١٢٠ ڕووژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧٠ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراون و به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، سزای ئێعدام به‌سه‌ر ٥٨ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌د ڕۆژی ڕابردوودا سه‌پێندراوه‌ و ئه‌گه‌ری له‌سێدراه‌دانی ١٨ كه‌سیان له ‌ئارادایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی “نگین ڕۆسته‌می” له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌

-

باروودۆخی خراپی بومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی خۆێ

-

ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاکێكی مەدەنی خەڵکی “سەراوڵە”ی ئیلام

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئالیاژی یه‌زد

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌حكووم كراوان به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم

-