ڕۆژی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوانی زیندانی ڕامهۆرمۆز دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر یه‌كێك له به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری مێهر، ئاگر له به‌شێكی ئه‌و زیندانه كه‌وتۆته‌وه و ده‌نگی به‌رده‌وامی ته‌قه بیستراوه. زیندانیانی ڕامهۆرمۆز ساڵی ڕابردوو بۆ به‌ندیخانه‌یه‌كی تازه له ده‌ره‌وبه‌ر‌ی ئه‌و شار ڕاگوێزرابوو و ڕۆژی هه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر یه‌كێك له به‌ندكراوان، كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.