کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زه‌بری كوشه‌نده‌ی گه‌ریلاكانی پ.ك.ك له‌ ئه‌رته‌شی توركیا

زه‌بری كوشه‌نده‌ی گه‌ریلاكانی پ ك ك له‌ ئه‌رته‌شی توركیا 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، گه‌ریلاكانی پ.ك.ك زه‌بری كوشه‌نده‌یان له‌ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌شاند و هێلیكۆپته‌ره‌كانی تورك ته‌رمی كوژراوه‌كانیان بۆ باكووری كوردستان گواسته‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ڕێكی قورس له‌ ناوچه‌كانی ئامێدی، مه‌تینا و زاپ له‌ نێوان هێزه‌كانیان و ئه‌رته‌شی تورك ڕووی داوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا، دوو هێلیكۆپته‌ری تورك و دوو په‌هبادیان خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و چه‌ندین سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ربازانی تورك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان، گوندنشینان ناچار به‌ چۆڵكردنی خانووه‌كانیان كردووه‌ و به‌ ئه‌نقه‌ست ئاگریان له‌ ڕه‌ز و باخی خه‌ڵك به‌ر داوه‌.