کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ٣٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ پاكستان

دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ٣٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ پاكستان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانیان له‌ ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ دیپۆرت كرده‌وه‌.

به‌وته‌ی پۆلیسی پاكستان، ٣٠٥ هه‌زار و ٤٦٢ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشتووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا له‌ سنووره‌كانی باكووری پاكستانه‌وه‌ ٢٠٩ هه‌زار و ٥٥٠ كه‌س و له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ش ٩٥ هه‌زار و ٩١٢ هه‌زار كه‌س دیپۆرت كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی پاكستان له‌ مانگی ڕابردوودا بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ركردبوو و ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا جێبه‌جێ كراوه‌.