شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له ناوچه‌ی “ئالان”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، دوو كاسبكار كه برا بوون، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌یان لێكراو و له‌ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستدا. “له‌تیف و ره‌ئووف عه‌لیخانی” كه له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت كه بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خه‌ریكی كاری كۆڵبه‌ری بوون له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌بێ ئاگاردار كردنه‌وه ده‌درێنه‌به‌ر ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ و له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه له ئه‌نجامی ئه‌م په‌لاماره‌دا نزیكه‌ی ١٢ سه‌ر ئه‌سب و قاتر دراونه‌ته به‌ر گولله و له‌ناو چوون.
جەنایەتی تازەی مەئمورانی رژیمی ئیسلامی لە حاڵێکدا روو ئەدات کە لەمساڵدا و لە جەریانی ئێقداماتی جەنایەتکارانەی هیزه‌كانی رژیم لەدژی کاسبکاران لە ناوچە سنوریەکانی کوردستان دەیان کەس لە کۆڵبەران گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.
کۆڵبەری لە ناوچە سنوریەکانی کوردستان، وێڕای تەحەمول کردنی مەترسی و ریسکی کەوتنە کەمینی بەکرێگیراوانی رژیم و تەحەمول کردنی تەلەفات، گەلێک جار بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی دەورانێک کە هێزەکانی رژیم لەو ناوچانەدا جێگیر بوون و چاندویانن. کەوایە دەبێ دەیان کەسی تریش بە ئاماری تەلەفاتی ئەو کاسبکارانەوە زیاد بکرێت کە دەبنە قوربانی تیرئەندازی هێزەکانی رژیم لە کەمینگاکاندا کە ساڵانە بە کەوتنە نێو مەیدانی مینەوە گیانی خۆیان لەدەست ئەدەن لە رێگای دابین کردنی لانیکەمی بڕێچونی خۆیان و بنەماڵەکانیان و یان فەلەج و کەم ئەندام دەبن.
کۆڵبەری ئەو کارە سەخت و دژوار و تاقەت پڕوکێنە لەگەڵ هەموو ئەو مەترسی و دژواریانەدا کە هەیەتی، بۆ خەڵکێک کە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی نییە، وەک “پیشە” بە حیساب دێت و جەماوەرێکی بەرین لە خەڵکی ناوچەکە رووی تێدەکەن. ئه‌وه بێ‌کاری و هەژاریه، ئەم ” کارەی” بەسەر خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستاندا سەپاندوە. تەیفێکی بەرین لەوان بە ژن و پیاو و لاو و پیرە و تەنانەت تازە لاویشەوە خەریکی ئەم کارە دژوار و مەترسیدارەن. لەنێو کۆڵبەراندا تازەلاوی ١٣ ساڵان و پیاوانی بانتر لە ٦٠ ساڵیش دەبیندرێت. ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرانی لاو، ئەو خوێندەوارانەن کە تا ئێستا نەیانتوانیوە کارێک بدۆزنەوە. ئەو کۆڵبەرانەی کە خه‌ریکی کاری گواستنەوەی شتومەکن لەسەر سنورەکانەوە، لە راستیدا هێزی کاری کرێگرتەی ئەو توجار و دەڵاڵانەن کە بە دەفتەر و دەستەکێک کە لە شار و دێهاتە سنوریەکاندا هەیانە، کەلوپەل لە خاڵێکی سنوریەوە بەڕێ یان وەردەگرن و زۆرترین و باڵاترین قازانەکان بەبێ ئەوەی لەژێر هیچ مەترسیەکدا بن دەخەنە گیرفانیانەوە و کرێیەکی کەمیش ئەدەن بە کۆڵبەرەکان.
رژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ پاساودانی جەنایەتەکانی سەبارەت بە کاسبکاران و کۆڵبەرانی زەحمەتکێشی ناوچە سنوریەکان ئەوان وەک قاچاغچی و تاوانبار دەناسێنێ، ئەوان تاوانبار بە گواستنەوەی ئەو کالایانە دەکات کە مافی قانونی و گومروکیان نەدراوە. رژیم لە بارودۆخێکدا ئەم کاسبکارانە بە قاچاغچی ده‌ناسێنێ کە خەڵکی کوردستان بە باشیی دەزانن ئەم ئینسانە شەریفانە قوربانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامین. کاسبکارانی سەر سنور لە بارودۆخێکدا ئەم جادەی مەرگ و ڕێگا پڕ مەترسیەیان بۆ دابین کردنی هەزینە سەرسوڕهێنەرەکانی لانیکەمی ژیان گرتوەتە پێش کە لەژێر حاکمیەتی ئەم رژیمە جەنایەتکارەدا هیچ ڕێگایەکی دیکەیان بۆ بەڕێچون بۆ نەماوەتەوە.
رژیمی کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخێکدا هەموو رۆژێک کاسبکاران و کۆڵبەرانی مەرزی بە تاوانی قاچاغچێتی ئەداتە بەر هێرشی وەحشیانەی خۆی و دەیانکوژێ کە خەڵکی کوردستان بە باشیی دەزانن کە مافیای سپای پاسداران، تاجران و باندە گەورەکانی هاودەستی سپا هۆکاری سەرەکی زیاد بوونی قاچاغچێتین لە سەرتاسەری ئێران‌دا. رژیمی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدا کاسبکارانی سەر سنور دەکاتە ئامانجی هێرشی درندانده کە بێ‌کاری بەرین، گرانی لەڕادەبەدەری پێداویستیە سەرەتاییەکان، خەڵکی کوردستانی زیاتر لە هەموو کاتێکی تر خستوەتە ژێر گوشارەوە. بەشێک لە خەڵکی شەریف و زەحمەتکێشی ناوچە سنوریەکانی سەردەشت، بانە، پیرانشار و مەریوان ساڵانێکە لە رێگای هێنان و بردن و گۆڕینەوەی کالای جێگای پێداویستی هەردوو لای سنوری ئێران و عێراق، بە کۆڵبەری و تەحەمول کردنی گەلێک دژواری و مەترسی ژیانێکی سادە و مەمرەومەژیان بۆ خۆیان فەراهەم کردوە. رژیمی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتگەرانەیدا لە کوردستان بە دروست کردنی دیوار، لێدانی کاناڵ و زیاد کردنی پۆستەکانی بازڕەسی، ئەم باریکە رێگایانەش کە ئەم خەڵکە بۆ دابین کردنی ژیانیان شکی ئەبەن دادەخات و بەوەشەوە ناوه‌ستێ و بە تیرئەندازی کردن و هێرشی وەحشیانە بۆسەر ئەم ئینسانە زەحمەتکێشانە کالاکانیشیان زەوت و تاڵان دەکات و ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە.
ئەو بارودۆخە دژوارەی کە رژیم بەسەر زەحمەتکێشانی سەر سنورەکانیدا سەپاندوە، گۆشەیەکە لە ئاسەوارەکانی سیاسەتی شۆونیستی کۆماری ئیسلامی لەدژی خەڵکی کوردستان کە لەماوەی 37 سالی رابردودا بە میلیتاریزە کردنی ئەم ناوچەیە و پەیڕەو کردنی سیاسەتی سەرکوتگەرانە و ئەمنیەتی کردنی فەزای شارەکان بردویەتە پێش.
هه‌ر چه‌ند هه‌وڵدان بۆ دابین بوونی كاری واقعی و بێ مه‌ترسی و یان دابین بوونی بیمه‌ی بێكاری، له كوردستان و له هه‌موو ئیران، پێویستێكی حه‌یاتیه بۆ كرێكاران و خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و كاته و هه‌تا كاتێك كه ئه‌م خه‌ڵكه بێكاره ناچارن په‌نا بۆ كارێكی مه‌ترسیداری له‌م چه‌شنه به‌رن، پێویسته جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ناوچه سنوریه‌كان ده‌نگی ئیعترازی خۆیان له دژی كوشتاری كۆلبه‌ران هه‌لبرن و رێگا نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر زه‌حمه‌تكێشانێك كه بۆ دابین كردنی بهرێچونێكی مه‌مره و مه‌ژی، خه‌ریكی كۆلبه‌ری له سه‌ر سنوره‌كانن، ببنه قوربانی.