ڕۆژی ١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكی سنفی به خوێندنی سروودی “یاری ده‌بستانی” خۆیان گه‌یانده ماڵی “فه‌ریبا ئه‌نامی” له موعه‌لیمانی دڵسۆزی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و پشتیوانیان لێ كرد.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی “فه‌ریبا ئه‌نامی”یان له‌سه‌ر كار ده‌ركرد و پله‌ی ڕیزبه‌ندی و ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی ئه‌و موعلیمه ئازادیخواز و دڵسۆزه‌یان كه‌م كرده‌وه. ڕۆژی یه‌كی ڕه‌زبه‌ر تێكۆشه‌رانی سیاسی و مه‌ده‌نی چاویان به‌و موعلیمه دڵسۆزه كه‌وت و پشتیوانی‌یان لێ كرد.