به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “دانش مه‌ولوودی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی بیجاڕ و “نیلووفه‌ر شاكری” خه‌ڵكی تاران به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ناله‌باره و “نیلووفه‌ر” ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دانش مه‌ولوودی” كرێكار و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاره كه دایك و باوكی نه‌خۆشن و ناتوانن به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان بكه‌ن و داوای یارمه‌تی له كۆمه‌ڵگای جیهانی و خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه، “دانش مه‌ولوودی” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی بیجاڕ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه درا و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچێكی لاوی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “نیلووفه‌ر شاكری” كه له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه و پاش چه‌ند كاتژمێر گه‌ڕیندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان.