به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی خۆی به‌ناوی “خالید زه‌مانی” كه ماوه‌ی ٣٠ ساڵ به‌ندكرانی له زیندانی یه‌زد تێپه‌ڕ ده‌كات، خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خسی به دانانی وه‌سیقه بووه، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ ئازای ناوبراو دژایه‌تی كردووه.
“خالید زه‌مانی” مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا. ئه‌و به‌ندكراوه دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی قازی “نه‌ورووزی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به بڕانی ده‌ستی چه‌پ و قاچی ڕاستی مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای وڵات بۆ ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی یه‌زد گۆڕدرا.