ڕۆژی سیشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ڕیگه‌ی ئاسن له ئوستانی كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به پشتگوێ خستنی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكارانی ناڕازی تۆڕه‌یی خۆیان له ئاست بهكردهدهرنههاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان نیشان دا و داوایان كرد كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.