کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووركه‌‌وتنه‌وه‌ی ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی له‌ خوێندن

دووركه‌‌وتنه‌وه‌ی ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی له‌ خوێندن 2

جێگری ئامووزش و په‌روه‌رشی قوناغی ده‌بیرستان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی ته‌مه‌ن ١٢ بۆ ١٤ ساڵیان شناسایی كردووه‌ كه‌ وازیان له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن هێناووه.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ته‌نیا له‌ ساڵی یه‌كه‌می ده‌بیرستاندا ٢١٦ هه‌زار قوتابی وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ پێنج له‌ سه‌دی كۆی گشتی ڕێژه‌ی قوتابیانی ده‌بیرستانی له‌ ئێران. ٧٦ له‌ سه‌دی ئه‌و قوتابیانه‌ قوتاغی سه‌ره‌تایی یان پێش ده‌بیرستانیان نه‌خۆێندووه‌ یان حه‌زیان له‌ ئیدامه‌ی خوێندن نه‌بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی پێشتر كۆی گشتی قوتابیانی دووركه‌وتوو له‌ خوێندنی یه‌ك ملیۆن كه‌س ڕاگه‌یاندبوو. هه‌ژاری سه‌ره‌كی ترین هۆكاری وازهێنانی قوتابیان له‌ خوێندنه‌ كه‌ قوتابیانی كوڕ بۆ بازاڕی كار و قوتابیانی كچ بۆ هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ هان ده‌دات. وێڕای له‌به‌رچاو گرتنی هۆكاری ئابووری، هه‌ندێك له‌ كارناسان پێشێلكردنی مافی په‌روه‌ر‌ده‌ به‌ زمانی دایكی وه‌كوو هۆكاری دووهه‌می دووركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ خوێندن ده‌زانن.