بەپێی زانیارییه‌كان، لە هێرشی هێزەکانی گاردی زیندانی ناوەندیی کەرەجدا بۆ سەر بەندکراوانی ڕاپەڕیو، لانیکەم یەک کەس کوژراوە و زیاتر لە 100 بەندکراوی دیکەیش برینداربوون.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به‌ندكراوانی ساڵۆنه‌كانی ٢ بۆ ٥ی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی چه‌ند زیندانی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان، ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندان به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و كاتێك هێزه‌كانی گارد هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوان، زیندانییه‌ك به‌ناوی “موحسین مه‌نسووری” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا و ١٠٠ به‌ندكراوی دیكه‌ش برینداربوون.