وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئازه‌ربایه‌جان هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی توركیه، پاكستان و ئازه‌ربایه‌جانی له ژێر ناوی “دۆستایه‌تی سێ برا” و به میوانداری كۆماری ئازه‌ربایه‌جانی به‌ڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ئۆپراسیۆنه له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی خه‌رمانان ده‌ستی پێكردووه و بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك درێژه‌ی ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیه له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و مه‌شقه سه‌ربازییه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون و زانیاری سه‌ربازی له نێوان وڵاتانی به‌شدار بوو. شایانی باسه كه وڵاتانی توركییه و پاكستان زۆرترین پشتیوانیان له ده‌وڵتی ئازه‌ربایجان له شه‌ڕه ٤٤ ڕۆژه‌كه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان دا كرد.