له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له پشتیوانانی مافی ئاژه‌ڵان كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به كۆشتنی سه‌گ له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی تاران به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ئه‌م هاووڵاتییانه له ئه‌نجامی هێرشی پولیس بۆ سه‌ر ناڕازییان، ئه‌م كۆبوونه‌وه به توندوتیژی كێشرا. سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.