له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له پێنج ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تا شكست خواردووه‌كه‌ی وڵاتی توركیه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی دادوه‌ری ئه‌و وڵاته فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی زیاتر له ٢٠٠ كه‌سیان ده‌ركرد.
به‌پێی ڕاپپۆرتهكان، ئه‌م فه‌رمانه له لایه‌ن به‌رپرسانی دادوه‌ری شاری ئزمیر ده‌ركراوه و كۆمه‌ڵێك كه‌سی سه‌ربازی ئێستا و پێشووی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه و هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له سه‌د كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون. شایانی باسه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوغان، فه‌تحۆڵڵا گۆڵهن كه دانیشتووی وڵاتی ئامریكایه به ڕێكخه‌ری ئه‌و كوده‌تایه تۆمه‌تبار ده‌كات.