ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌ران له ناوچه‌ی كه‌له‌گانی سه‌ر به شارستانی سه‌راوان و وێڕای لێدانی شۆفێران، ئۆتومبێله‌كانیان زه‌وت كردووه، هه‌روه‌ها دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ شه‌وی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مێهرستانهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعات و مه‌ئموورانی ئینتزامی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتومبێلی سووختبه‌ران و وێڕای شكاندنی شۆشه‌ی ماشێنه‌كان، شۆفێرانیان داوه‌ته به‌ر لێدان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عهبدۆلخالد كه‌ریم زایی” و “ستار كه‌ریم زایی” له ناوچه‌ی ئاشاری سه‌ر به شارستانی مێهرستان، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.