ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “ئیمان خدری” چالاكی سیاسی لۆڕ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢ پاش ٧ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی، به دانانی بارمته له به‌ندیخانه‌ی شه‌یبانی ئه‌هواز ئازاد كرا و پێشووتریش دیسان به هۆی چالاكییه سیاسییه‌كانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو. به پێی ڕاپۆرته‌كان ناوبراو به تۆمه‌تی پشتیوانی له به‌ندكرانی سیاسی و هه‌روه‌ها دژایه‌تی له گه‌ڵ دەسەڵات ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌و به‌ندكراوه له به‌رده‌ستدا نییه.