ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هاووڵاتیێكی به‌لووچ و خه‌ڵكی شارستانی خاش سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان،له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شارومه‌ندێك به ناسناوی “محه‌ممه‌د ئیقبال شه‌هنه‌وازی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌ڵوپه‌لی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا گرتووه و بێ‌ڕێزیان به پێ كردوون. جێگای ئاماژه‌یه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی ، هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌و به‌ندكراوه له به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.