ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی “هە.دە.پە”دا لە ئیستانبوول، هاوسەرۆکانی هەدەپەی شارەکە و نزیکەی ١٠٠ کەس لە ئەندامان و بەرپرسانی پارتەکە له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و ڕێگری لە خوێندنەوەی بەیاننامەكه‌یان کرا.
ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە کەسوکاری زیندانیان لە “کادیکۆی” ئیستانبوول دژی گۆشەگیریی سەر “عەبدوڵا ئۆجالان” و ئازادنەکردنی زیندانییە نەخۆشەکان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و هەوڵیاندا ڕێپیوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیانكرده سه‌ریان و چه‌ند پاڕله‌مانتار و هاوسه‌رۆكی “هه.ده.په” و ١٠٠ خۆپێشانده‌ری دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.