شه‌وی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی هه‌مه‌دان هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ٢٠ شارۆمه‌ندی به‌هایی و ٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و ٨ كه‌سه توندووتیژیان نواندووه و ماڵه‌كانیان پشكنیوه. هه‌روه‌ها ده‌ست به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و كه‌سانه و ته‌نانه‌ت پاره‌كانیان گیراوه. شایانی باسه كه له شاری كه‌ره‌جیش چوار شارۆمه‌ندی به‌هایی به ناوه‌كانی “سه‌با تائێف”، “نیكا ئیسماعیلپور”، “شروین شه‌بڕۆخ” و “بابه‌ك زه‌ینه‌لی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون.