ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٢ هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری “ئابدانان”ی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ساسان موحەممەدوەلی” تەمەن ٢٥ ساڵ و “عەلی بەرفی”، لاوی تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی “ئابدانان”ی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و شوێنی ڕاگرتن و چاره‌نووسیان نادیاره.