ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ئۆپراسیۆنی جیاجیادا ١١ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعشیان له پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر زانیاری‌یان پێ گه‌یشتبوو كه گرووپێكی ١١ كه‌سی سه‌ر به داعش، سه‌رقاڵی خۆڕێكخستن له شاره‌كانی حه‌له‌بچه، سلێمانی، گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بوون و ویستوویانه چه‌ند ئه‌ندامی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان تیرۆر بكه‌ن.