ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕه‌شت، “سیرووس فه‌تحی” هاوژێنی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له چالاكانی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ به سه‌ر كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له چالاكانی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی ڕه‌شت، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه كرێكارییه و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “سیرووس فه‌تحی”یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.