ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئه‌میر به‌شات” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “ئه‌میر به‌شات” و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌میر له‌به‌رده‌ستدا نییه.