ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری زاهدان بۆ به‌م شارومه‌ندێكی به‌لووچیان به ناوی “ئیسماعیل ڕه‌خشانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “ئیسماعیل ڕه‌خشانی” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه له بازگه‌ی پشكنینی شاری به‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه. ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه پاش لێپرسینه‌وه و په‌روه‌نده‌سازی بۆ ئۆردووگای غه‌دیری سپای پاسداران له زاهدان گوازراوه‌ته‌وه.