کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ندی كورد له‌ پیرانشار، تاران و ئیلام

ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌، پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ٩ بۆ ١١ی جۆزه‌ردان، سێ شارومه‌ند به‌ ناوه‌كانی “عوسمان گه‌لاوێژی” خه‌ڵكی پیرانشار، “حه‌میدڕه‌زا ئه‌روانه‌” خه‌ڵكی ئیلام و “هووشمه‌ند مورادی” خه‌ڵكی تیكاب له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ “عوسمان گه‌لاوێژی” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ڕفێندرا و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی، “حه‌میدڕه‌زا ئه‌روانه” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئیلام، له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “هووشمه‌ند مورادی” هاووڵاتی خه‌ڵكی تیكاب كه‌ پێشتر دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌ شاری تاران له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕاگوێزراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-