له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی كۆلێژی شیلات له زانكۆی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان به ناوی “شه‌قایق تاجیك”، له گۆڕستانی به‌هه‌شت زارای تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی دوایین زانیاریی، “شه‌قایق تاجیك” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٠ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و ٢ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ١٠ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی تێپه‌ڕكردووه به‌ڵام هێشتا بیلاته‌كلیف له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ماوه‌ته‌وه.