ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “تاها ڕه‌سووڵیان” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی حوكمی زیندانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
ڕۆژی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠١، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار، تاها ڕه‌سووڵیانیان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌و هاووڵاتیه مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. تاها ڕه‌سووڵیان له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباد به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به حه‌وت ساڵ و ده مانگ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی به پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان بۆ سێ ساڵ و ٧ مانگ كه‌م كرایه‌وه. ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به سێ مانگ زیندان و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.