میدیاکانی ئەرژەنتین ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ باسیان لە دەستبەسەرکردنی چوار بەکرێگیراو کۆماری ئیسلامی کرد کە پاسپۆرتی ساختەی فەڕانسه‌ویان پێ بووە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، پێگەی هەواڵی “پرایمێرا ئێدیسیۆن” لە بۆینس ئایرێس بڵاوى کردووەتەوە کە ئەو کەسانە خۆیان بە ڕەچەڵەک عێراقی نیشانداوە و به‌نیازبوون خۆیان بگه‌یه‌ننه ئامستردامی هوله‌ند. ئەو چوار كه‌س لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی “بۆینس ئایرێس” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سپای قودس دەستبەسەر کراون و لە ژێر لێپرسینه‌وه‌دان.