له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ هاوڵاتی دیكه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاوڵاتی دیکە لە شاری “دێلوران” بە ناوەکانی “حوسێن باپیروەند” و “سەعید پوورماسبی” خەڵکی ئاودانان، “ئیسماییل ڕیگی”، “یه‌حیا ڕێگی”، “فه‌رهاد ڕیگی”، و “ئۆمید كه‌هرازی”، خه‌ڵكی شاری زاهێدان و “عینایەت تاجدینی”، وەرزشکاری خەڵکی شاری “هەرسین”ی سەر بە پارێزگای کرماشان، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.