ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كوردان و دۆستانیان له شاری ئێزمیر و ٥٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
لەدژی گۆشەگیری سەر “عەبدوڵلا ئۆجالان” و به‌مه‌بستی كوتای هێنان به شه‌ڕ، دوێنێ یەکشەممە ڕێپێوانێک بۆ دادپەروەریی له شاری ئێزمیر ئەنجامدرا، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر بەشداربووانی چالاکیەکە و ٥٠ کەس ده‌ستبه‌سه‌ركران. له‌و ڕێپیوانه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، تەڤگەری ژنانی ئازاد، پارتی دیموکراتی هەرێمەکان، پارتی دیموکراتی گەلان، هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیری خانەوادەی زیندانیانی سیاسی و سزادراوانی ئێژه لە گۆڕەپانی کۆناکی شاری ئێزمیر به‌شداربوون.