دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی زاهیدان و جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “یاسر شه‌هبه‌خش” و “سارین وه‌یسی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم پاش خۆپێشاندانه‌كانی شاری زاهیدان له ڕۆژی هه‌ینی، شه‌پۆلێكی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانیان ده‌ست پێكردووه و ڕۆژی ڕابردوو “یاسر شه‌هبه‌خش”ی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له شاری زاهیدان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچێكی لاوی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به‌ناوی “سارین وه‌یسی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.