پێنج ڕۆژ به دوای هه‌ڵهاتنی شه‌ش زیندانی له یه‌كێك له زیندانه فه‌وقه ئه‌منییه‌تیه‌كانی ئیسرائیل، زیندانیانی چه‌ند زیندانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته دژی به‌ڕێوبه‌رانی زیندان، ناڕه‌زایه‌تییانی ده‌ربڕی و ئاگریان له زیندانی “ڕاموون” تێبه‌ردا.
ڕێكخراوه‌ی زیندانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سزادانی به‌ندكراوانی ناڕازی، به‌ر‌به‌ستی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان دانا. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌زاران دانیشتووی كه‌رانه‌ی باخته‌ری چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ پشتیوانی له زیندانیانی هه‌ڵهاتوو به‌ڕێوه‌برد كه له‌و خۆپێشاندانانه پتر له سه‌د فه‌له‌ستینی به سه‌ختی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه “زه‌كه‌ریا زۆبه‌یدی” فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی به‌شی لاوانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح هاوكات له‌گه‌ڵ چوار ئه‌ندامی باڵای ڕێكخراوه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ڕێگه‌ی توونێلێكه‌وه توانیان خۆیان له زیندانێكی ئه‌منییه‌تی له شۆمالی ئیسرائیل ڕزگار بكه‌ن.