ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، قوتابیانی كچ و كوڕ له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، قوم، لاهیجان، ڕه‌شت، شیراز، ورمێ، ته‌ورێز، سنه، كرماشان، ئیلام، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، ئه‌رده‌بیل، كاشان و قه‌سری شیرین له‌لایه‌ن ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌ئه‌نقه‌ست ژه‌هراوی و به‌ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌دره‌سه له چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران و كه‌ره‌ج به گازی قه‌ده‌غه‌كراو ژه‌هراوی كران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م مهدرهسهكاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد، هه‌روه‌ها شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێرانیش ڕایگه‌یاند كه قوتابیه‌كی كچ له شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی ژه‌هراوی بوونه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیانی كچ و كوڕ له شاره‌كانی ڕه‌شت، هه‌مه‌دان، سنه، ئه‌رده‌بیل، لاهیجان، كرماشان، ئیلام، قه‌سری شیرین، شیراز، ئیسفه‌هان، كاشان،ورمێ، ته‌ورێز و قوم هاوشێوه‌ی قوتابیانی تاران و كه‌ره‌ج ژه‌هراوی كران و كاتێك بنه‌ماڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ریان.