ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و ئۆردووگاكانی جه‌نین و تۆلكه‌ره‌م له كه‌رانه‌ی باخته‌ری به‌رده‌وام بوو و به ده‌یان فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، له هێرشی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگاكانی جه‌نین و تولكه‌رم شه‌ش فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها دۆخی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا كاره‌سه‌تبار ڕاگه‌یه‌ندراوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن: به‌شی فریاكه‌وتنی خێرای ئه‌و نه‌خۆشخانه، حه‌مامی خۆێنه. هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌له‌ستینی له جبالیا، خان یوونس و ڕه‌فه‌ح به‌هۆی بۆردوومان و تۆپبارانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌رفه‌ت نییه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان له‌ژێر داروپه‌ردوودا ڕزگار بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌یه‌كی حیزبۆڵڵای لوبنانیان كرده ئامانج و چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران و بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه میدیاكانی ئیسڕائیل باس له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان چه‌كداری حه‌ماس ده‌كه‌ن كه چه‌كیان داناوه و ته‌سلیم بوون.