ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری له پارێزگای خووزستان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست حه‌قده‌ستی ملیاردی به‌رێوه‌به‌رانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی نیشان دا و خوازیاری دادپه‌روه‌ری بوون.