ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگی به‌نگلادش بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا، درێژه‌یان به مانگرتن و خۆپێشاندان دا.
پاش دوو حه‌فته مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگی به‌نگلادش، ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٦٪ی حه‌قده‌سته‌كان ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه واته حه‌قده‌سته‌كان له ٧٠ یۆرۆوه بۆ ١٠٥ یۆرۆ زیادی كردووه، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی قبووڵیان نه‌كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه داخوازی ئه‌وان چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ هێنده‌یی ئاستی حه‌قده‌سته و تا به ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌ن، ده‌ست له مانگرتن و خۆپێشاندان هه‌ڵ ناگرن. شایانی باسه كه پاش كوژرانی دوو كرێكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، كرێكاران ٧٠٠ كارخانه‌یان داخست و ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان كارخانه‌ی دیكه‌دا گرت و ئێستا كارخانه‌كان له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه ئیداره ده‌كرێت.