ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، “مه‌سعوود عۆلیا” مامۆستای زانكۆی هه‌نه‌ری تاران له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر ڕێگه‌یان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ١٢ خوێندكار گرت.
شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران له ڕاگه‌یاندنێكدا هه‌واڵی له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی “مه‌سعوود عۆلیا”ی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: پاش ١٢ ساڵ تێكۆشان له زانكۆی هونه‌ر، قه‌راردادی ئه‌و مامۆستا ئازادیخوازه نوێ نه‌كرا و له‌سه‌ركار ده‌ركرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌میركه‌بیری تاران ڕۆژی ڕابردوو ڕێگه‌یان له ٩ خوێندكاری كوڕ و سێ خوێنكاری كچ گرت بچنه نێو زانكۆوه و ڕایانگه‌یاند كه ناتوانن بچنه نێو زانكۆوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو، زیاتر له ٧٠٠ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به‌شێكیان له زانكۆ ده‌ركران و به‌شێكی دیكه‌یان بۆ ماوه‌ی ٢ بۆ چوار ترم له پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كران.