به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچان و ژنانی ئێرانی به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و درێژه به خه‌باتیان دژ به سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی ئه‌ده‌ن.
ژنان و كچان له شاره جۆراوجۆه‌ركانی ئێران به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له بازاڕ، پارك و شوێنه گشتیه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن و به‌هێزی و بوێڕی خۆیان ئه‌نوێنن. ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ده‌ڵێن: درێژه به خه‌بات تا كه‌یشتن به مافه‌كانیان ئه‌ده‌ن و چی تر پاشه‌كشه ناكه‌ن.