کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی سالار شه‌مس بورهان له‌ مهاباد

درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی سالار شه‌مس بورهان له‌ مهاباد

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی به‌ندكرانی سالار شه‌مس بورهان، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مهاباد درێژ كراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه‌.

سالار شه‌مس بورهان، ده‌رچووی بواری كۆمه‌ڵناسی و خه‌ڵكی گوندی “كولیجه”ی سه‌ر به‌ شاری مهاباده‌ و ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. له‌ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌ چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.