به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ته‌واوی زانكۆ، مه‌دره‌سه، ئیدارات و ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان له ئوستانه‌كانی تاران، قه‌زوین، ئیسفه‌هان، سیمنان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی و مه‌شهه‌د ، به‌هۆی كه‌می گازه‌وه داخراون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تدا هاتووه كه پیكی مه‌سره‌فی گازمان تێپه‌ڕاندووه و تووشی كه‌می گاز بووین، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان غهیرهحزووری و ته‌واوی بانكه‌كان، ئیدارات و ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ڕۆژی شه‌ممه داده‌خرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش مه‌سره‌فی گازیان له ناوه‌نده سه‌نعه‌تی و وهزهخانهكان دا قه‌ده‌غه كردبوو.