کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ژنانی شڕناخ دژ به‌ مافیای بازه‌رگانی سێكسی له‌و شاره‌

خۆپێشاندانی ژنانی شڕناخ دژ به‌ مافیای بازه‌رگانی سێكسی له‌و شاره‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، بڕیاره‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌، چه‌ند گرووپی مافیایی چالاك له‌ بواری بازه‌رگانی سێكسی دادگایی بكرن، به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌یان ژنی چالاكوان له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد و كۆمیسیۆنی منداڵانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان به‌ دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژنان،ژیان،ئازادی فه‌حشا له‌ناو ئه‌به‌ین”، “نا بۆ توندووتیژی،ئازار و به‌هره‌كه‌شی له‌ ژنان و منداڵان” له‌سه‌ر شه‌قام ڕێپێوانیان كردووه‌ و دواجار له‌به‌رده‌م دادگای شڕناخ دا كۆبوونه‌ته‌وه‌. ژنانی به‌شدار خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون و داوایان كرد، چی تر ڕێگه‌ به‌ چالاكی ئه‌و گرووپانه له‌ باكووری كوردستان ناده‌ن.