له ده‌هه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی فه‌ڕانسه هه‌زاران كه‌س له پاریسی پایته‌خت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری پاریس كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن مانیان گرتووه و له شاری لیوون كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕێپێوانهكانیان به‌ڕێوه بردووه و كارمه‌ندانی مووزه‌ی “لوڤر” كه گه‌وره‌ترین مووزه‌ی ئورووپایه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئل ماكرۆن ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له ٦٢ ساڵه‌وه بۆ ٦٤ ساڵ به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیختیاراتی تایبه‌تی سه‌رۆككۆماری و به‌بێ په‌سه‌ندكردن له‌لایه‌ن پاڕله‌مانه‌وه كردووه به یاسا و ماوه‌ی ده ڕۆژه سه‌راسه‌ری فه‌ڕانسه گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیسه و ئیتحادییه كرێكارییه‌كان هۆشداریان داوه‌ته ماكرۆن و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه ب هملیۆنان كرێكار له‌ئاست ئه‌و گۆڕانكاریه ناڕازین و ڕێگه ناده‌ن سیاسه‌ته نئۆلیبڕالیه‌كانی به كرده‌وه ده‌ربێنێت.