ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی یه‌مه‌ن، ئاڵمان و ژاپۆن دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له وڵاتی یه‌مه‌ن دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان خۆپێشاندانیان كردووه و له وڵاتی ژاپۆن هاوكات له‌گه‌ڵ دانووستانه‌كانی ٧ وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهان له تۆكیۆ، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه برد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. هه‌روه‌ها له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان سه‌دان كه‌س له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری ڕاگرتی پشتیوانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له ئیسڕائیل و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.