مامانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌رمان و په‌روه‌رده‌ی پزیشكی كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مامانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه، ئاسانكاری بۆ درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن له بواری كارناسی ئه‌رشه‌د و دكتۆرا، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئێزافهكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داویان كرد وه‌زاره‌تی بێهداشت بۆ پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی مه‌ته‌ب هاوكاریان بكات.