ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌مریكا، سوید و دانمارك دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له سیاتلی ئه‌مریكا ئۆتووبانێكیان داخستووه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له مالمۆی سوید و كۆپێنهاگنی دانمارك، دژبه‌رانی شه‌ڕ دوو ڕێپێوانی به‌هێزیان به‌ڕێوه برد و جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیلیان شه‌رمه‌زار كرد. به‌شداربووان خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره بوون.