ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، پاش په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی چاكسازی یاسای قه‌زایی له پاڕله‌مانی ئیسڕائیل، ده‌یان هه‌زار شارۆمه‌ندی ناڕازی دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاڕله‌مانی ئیسڕائیل ڕۆژی دووشه‌ممه به‌دواداچوون بۆ ماده‌یه‌كی لایه‌حه‌ی چاكسازی له یاسای قه‌زایی ده‌ست پێكرد و پاش چه‌ند كاتژمێر ده‌نگی پێ درا. ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌زاران خۆپێشانده‌ری ئیسڕائیلی دژبه ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئۆتوبانه‌كانی “تل ئاویو” و “ئۆرشه‌لیم”یان داخست. پێش په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌حه‌یه دادگای باڵای ئیسڕائیل ده‌یتوانی هه‌ر یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵ بیر و ڕای گشتی نه‌یێته‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕیاره له ده‌ست دادگوسته‌ری نه‌ماوه و توانای ده‌وڵه‌ت بۆ زه‌وت كردنی ئازادیه‌كان چووه‌ته سه‌ره‌وه.