ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی به‌لووچستان به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر جومعه پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان،خاش و ڕاسه‌ك وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكۆژییه‌كی به‌لووچستان بوون، به‌شداربووانی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”یان به‌رز كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه خه‌ڵكی گالێكش له ئوستانی گۆڵستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مه‌ولانا گورگیچ كه به تازه‌یی له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌ته‌وه بانگهێشت كرابوو، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.